TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوای ماوەیەکی زۆر لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی خۆشکەکەی لە لایەن دەزگای زانیارییەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێدەکرێت

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2019 23:53

پەیامی کورد  ...   پەروانە حسێن پەناهی خوشکی ڕامین حسێن پەناهی لە لایەن دەزگاری زانیاری ئەو وولاتەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێدەکرێت .

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ دووشەممە  ٢٩ی ئەیپریلی ٢٠١٩، پەروانە حسێن پەناهی لە لایەن دەزگای زانیاری و ئێستێخباراتی شاری سنە  بانگهێشت کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجام دراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حسێن پەناهی، هۆکاری بانگهێشت کردنی پەروانە حسێن پەناهی پڕۆپاگەندە لە دژی  کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەێندراوە هەروەها هەڕەشەی لێ کراوە کە نابێت بە دوای دۆزینەوەی شوێنی تەرمی براکەی، رامین حسێن پەناهی کە لە سێدارە درا بێت  .

پەروانە حسێن پەناهی، پێشتر حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی تەعلیقی بە سەردا سەپابوو، هەروەها سیروان، کوری گەورەی پەروانە چەند ساڵ بە هۆی چالاکی مەدەنی لە بەندیخانە بووە.

هەروەها، نیشتمان حسێن پەناهی تەمەن ٢٥ ساڵ و کچی پەروانە ڕۆژی سێ شەمە  ۱ی می ۲٠۱۸  بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە حوکمی سێدارەی رامین حسێن پەناهی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ڕامین حسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی ٢٥ی جانیوەری ٢٠١٨  لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چووبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندام بوون لە حزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

Paylas: