TR KU SO
FB X
Cîhan

پێشبینی شکستی ناتۆ لە ئەگەری هێرش کردنی بۆ سەر ڕووسیا

سارا
Yazar
📅 10 Temmuz 2021 18:24

پەیامی کورد     ...   پێشبینی شکستی ناتۆ لە ئەگەری هێرش کردنی بۆ سەر ڕووسیا

پلەدارێکی ئەمریکی شکستی ناتۆی لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا پێش بینی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک رائیدی خانەنشین کراوی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ، مارک گانزینگر ڕایگەیاند کە بۆچی ناتۆ لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و چین  تووشی شکستێکی زۆر قورس دەبێت . ئەو لەمبارەیەوە بۆ لاپەڕەی Defense News بەم جۆرە دەنووسێت .

بە ووتەی ئەم ئەفسەرە ، وەزارەتی بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕێگای پەرەپێدان و بەرفراوانکردنی هەڵەی بۆ هێزە چەکدارەکانی هەڵبژاردووە . پێنتاگۆن بە ڕێنموونی واژەی " کوالێتی باشترە لە فراوانی " خەریکی کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەرتەشی ووڵاتەکەیەتی و هیوادارە کە تەکنۆلۆژیاگەلی نوێ ببێتە هۆکاری زیادبوونی کارئامەیی بەرەنگاربوونەوەکەی . ماوەی ٣٠ ساڵە کە ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ درووست کردن و ئاوەدانی " وێرانکاری دەکات .

ئەم کارناسە ووتی ئێستا ویلایەتەیەکگرتووەکان هێزی تەواوی بۆ بەرگری و بەرپەچدانەوەی بەرامبەرەکەی لە ڕێکارگەلی دوور ، ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی هێرشی ئەتۆمی و بەرەنگاری و پارێزگاری لە ووڵاتی نابێت .

بۆ سەرکەوتن لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و چین ، ئەم ووڵاتە پێویستی بە ئەرتەشێکە کە بتوانێ هێرشێکی ڕێک و پێکی بەرفراوان ئەنجام بدات و هیرشەکە لە ناو قووڵایی خاکی دوژمن دا پەرە پێبدات . گانزینگر هەروەها دەنووسێت هەموو ئەمانە دەبێ لە ماوەی چەند کاتژمێرێک دا ڕووبدات ، ئەگەر نا هاوڕەقیبەکانی واشینتۆن بە خیرایی باڵتیک و تایوان داگیر دەکەن .

ئەرتەش جەخت دەکاتەوە ، تەنیا فڕۆکە ، بۆمب هاوێژکەنا و فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەوەی پێنجەم ، دەتوانن بە خێرایی چاڵێنجەکانی جیهان ووڵام بدەنەوە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە لە کاتی شەڕی سارد ەوە تاکوو ئێستا ٦٦٪ ی بۆمبهاوێژەکانی هیزی ئاسمانی ئەمریکا وێران بوونە .

هەروەها ووتی : " هێزی ئاسمانی ئێمە ئێستا نیوەی ئەو هێزانەیە کە ئەرتەشی عێراق ی لە ساڵی ١٩٩١ دا شکست دا .

Paylas: