Cîhan
گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا
پەیامی کورد … گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا
ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگەیاند و هۆکاری ئەو بڕیارەشی بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو گەڕاندووەتەوە.
ئەو بڕیارەی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران لە دوێنێ یەکشەممە ١٥ی٣ی٢٠٢١وە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێراندا هاتووە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هاتووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە جۆری پەتای کۆرۆناو گۆڕاوی بەریتانی لە عێراق و ئێران تۆمار کراون.
لەو ڕاگەیەندراوەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە دەبێ هەموو کۆمپانیا فڕۆکەوانی و گەشتیارییەکان پابەندی ئەو بڕیارە بن و لە کاتی گونجاودا موسافیر و گەشتیارەکانی خۆیان لەو بڕیارە ئاگادار بکەنەوە.