سوریا/ لە ١٠ ساڵدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس کوژراون
پەیامی کورد … سوریا/ لە ١٠ ساڵدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس کوژراون
بەپێی ئامارێك لەماوەی ١٠ سالت رابردوو بەهۆی شەرەوە له سووریا زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كوژراون و یونیسێفیش ژماره‌ی منداڵانی كوژراو له‌و جه‌نگه‌دا به ١٢ هه‌زار منداڵ ده‌خه‌مڵێنێت.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ١٠ ساڵی رابردوو له سووریا بووه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س و برینداربوونی ملیۆنێك كه‌سی دیكه، هه‌ر به‌هۆی جه‌نگه‌وه 5 ملیۆن سووری به‌ره‌و وڵاتانی دیكه كۆچیان كردووه، نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی سووریا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون، ساڵانه ٢.٤ میلیۆن سووری به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی ناوچه‌كانیان به‌جێدێڵن، رێكخراوی یونیسێف ژماره‌ی منداڵانی كوژراو له‌و جه‌نگه‌دا به ١٢ هه‌زار منداڵ ده‌خه‌مڵێنێت.
هاوكات جگه له‌و زیانه گیانیانه هێشتا نیوه زیاتری سووریه‌كان برسین و هاوكارییان پێویسته، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی ٦٠%ی سووریه‌كان ئه‌مساڵ له‌به‌رده‌م مه‌ترسی برسیه‌تیدان، پێویسته هاوكاری مرۆیی بگاته هه‌موو سوورییه‌كان".
له ١٠ ساڵی رابردوودا، جه‌نگ له سووریا ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی وێران كرد و تووشی قه‌یرانی دارایی سه‌ختی كرد، ئێستا كۆرۆناشی هاتووه‌ته سه‌ر، سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایدەگەیەنێت سووریا له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه دووچاری زۆرترین قه‌یران بوون."