TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل بنکە سەربازییەکانی ئێران لە عێراق دەکاتە ئامانج

سارا
Yazar
📅 03 Eylül 2018 21:56

بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل لە درێژەی سیاسەتەکانی خۆی لە دژی هەنگاوەکانی ئێران ڕایگەیاند : کە بنکە سەربازییەکانی ئێران لە ناو خاکی عێراق دەکەنە ئامانج.

بە ڕاپۆرتێک لە نەشرە، " گادی ئایزنکوت " سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئیسرائیل لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ڕۆیتەرز لە سەر جێگیر کردنی مووشەکە بالستیکەکانی ئێران لە عێراق ووتی: ئێمە ڕووبەڕووی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئێران دەبینەوە جا لە هەر شوێنێک بێت.

لە هەمان حاڵدا ئاویگدور لیبەرمەن وەزیری شەڕی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە تەلئەبیب بنکە سەربازییەکانی ئێران لە ناو خاکی عێراق دەکاتە ئامانج.

Paylas: