TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل ... مووڵەت نادەین ئێران بنکەی سەربازی لە سووریا بکاتەوە

سارا
Yazar
📅 15 Ekim 2018 16:34

وه‌زیری شه‌ڕی ئیسرائیل به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش کردنی دووباره‌ بۆ سه‌ر سووریا ووتی: مۆڵه‌ت به‌ ئێران ناده‌ین له‌ سووریا بنکه‌ی سه‌ربازی بکاتەوە

به‌ پێی ڕاپۆرتیک له‌ تایمزی ئیسڕائیل ، ئاویگدۆر لیبرمه‌ن، وه‌زیری شه‌ڕی ئیسرائیل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جارێکی دیکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ حکومەتی سووریا کرد.

هەر له‌مباره‌وه‌ ووتی: ئه‌وه‌ی که‌ ئێوه‌ هیچ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌کانی سووریا نابیستن ، به‌و مانا نییه‌ که‌ هیچ شتێک له‌ حاڵی ڕوودان دا نییه‌.

ئاویگدۆر لیبرمه‌ن له‌ درێژه‌دا ڕایگەیاند : سیاسیه‌تی ئێمه‌ هیچ گۆڕانکارییه‌کی به‌ سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و مۆڵه‌ت به‌ ئێران ناده‌ین له‌ سووریا بنکه‌ی سه‌ربازی بکاتەوە.

Paylas: