TR KU SO
FB X
Cîhan

تاڵیبان بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری قەدەغە کرد

Navas Jan
Admin
📅 03 Nisan 2022 19:00

پەیامی کورد... تاڵیبان بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری قەدەغە کرد

حکومەتی کاتی تاڵیبان بەکارهێنان، بازرگانیکردن بەو ماددانەی دەبنە هۆی سەرخۆشی لە سەرجەم ناوچەکانی ئەفغانستاندا قەدەغەکرد.

حکومەتی تاڵیبان، بە بڕیاری سەرکردەی تاڵیبان، مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە لە سەرانسەری وڵاتی ئەفغانستان بەکارهێنان، بازرگانیکردن بەو ماددانەی دەبنە هۆی سەرخۆشی وەک مەی، هێرۆین، حەبی هۆشبەر، ماریجوانا و ئەو کارگانەی قەدەغە کرد کە هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر بەرهەم دەهێنن، هەر کەسێکیش ئەو بڕیارە پێشێل بکات دادگایی دەکرێت و سزا دەدرێت.

هەرچەندە لە پێش تاڵیباندا، واتە لە سەردەمی ئەشرەف غانی-دا مەی خواردنەوە قەدەغە بوو، بەڵام لە هەموو لایەکی وڵات بە نهێنی دەفرۆشرا.

ئەفغانستان یەکێکە لە وڵاتانی سەرەکی جیهان لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی ڕووەکەکانی وەک خەشخاش و شەدانە بەنایاسایی کە ماددەی هۆشبەریان لێ دروست دەکرێت.

 

Paylas: