TR KU SO
FB X
Cîhan

تێهەڵچوونی چەکداری لە شەقامەکانی پایتەختی ئێران ڕوویدا

سارا
Yazar
📅 26 Aralık 2018 20:23

پەیامی کورد ...  بنکەی گەیاندنی زانیاری فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی تاران ی گەورە لە دەست بە سەر کردنی ٣ دز و بریندار بوونی دزی چوارەم لە تێکهەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ لێکۆلەرەوانی پۆلیسی زانیاری پایتەختی ئێران هەواڵیدا .

بە گوێرەی زانیارییەکان لە " عەسری ئێران " عەمید " بابەک نمەک شناس " ڕایگەیاند : لێکۆلەرەوانی پۆلیسی بنکەی چوارەمی پۆلیسی زانیاری تاران ی گەورە ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە شناسایی کردنی گرووپێک لە دزی شارەزا و خاوەن پێشینەی دزینی تۆتۆمبێل بە پێناساە کردنی شوێنی هاتن و چوونی ئەوان لە شەقامی کۆماری " جۆمهووری " ، هەوڵی ئۆپراسیۆنی دەست بە سەر کردنیان دان کە لە ئاکامدا یەکێک لە دزەکان بە بەکارهێنانی چەکی دەمانچەی خۆی ، هەوڵی دەستڕێژی کردە سەر پۆلیسەکان و لە ئەنجامدا ئەو کەسە بەر گوللە کەوت .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : بە ئەنجامی تەواوی ئەم ئۆپراسیۆنە دەست بە سەر کردنی دزەکان دا ، کەسانی دیکەی ئەم گرووپە کە پێکهاتبوون لە ٢ پیاو و ژنێک دەست بە سەر کران و گوازرانەوە بنکەی چواری پۆلیسی زانیاری و ئاسایشی تاران و کەسی چوارەمیش بۆ چارەسەری پزیشکی گەێندرایە نەخۆشخانە .

جێگای ئاماژەدانە ، لە کاتی دەست بە سەر کردنی تاوانباران ، تۆتۆمبێلێکی دزراو و لەگەڵ چەکێکی ثشت و هەندێک دامو دەزگای سەربازی دیکە لای ئەم تاوانبارانەدا دۆزرایەوە .

Paylas: