TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقینەوەیەک بەغدای هەژاند و ٧ کەس بوونە قوربانی

Navas Jan
Admin
📅 01 Temmuz 2021 00:23

پەیامی کورد … تەقینەوەیەک بەغدای هەژاند و ٧ کەس بوونە قوربانی

 

تەقینەوەیەك لە بازاڕێكی ناوچەی سەدر ڕوویدا و بەهۆیەوە حەوت كەس برینداربوون.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی حوزەیران لە بازاڕی ” محابس” لە ناوچەی سەدری شاری بەغداد بۆمێكی چێندراو تەقیەوە.

 

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە هیچ كوژراوێكی لێنەكەوتووەتەوە بەڵام ژمارەی بریندارەكان زیاترە لە حەوت هاوڵاتی مەدەنی.

 

هاوكات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، تەقینەوەیەك لە بازاڕێكی ناوچەی سەدر ڕوویداوە و دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.

Paylas: