Kurdistan
تەقینەوەیەک لە گرێ سپی ڕوویدا و ٦ کەس بوونە قوربانی
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە گرێ سپی ڕوویدا و ٦ کەس بوونە قوربانی
شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە گوندێکی گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان تەقیيەوە کوژراوێک و پێنج برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژکراوە ھاوڵاتیەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا و پێنج برینداریشی لێکەوتەوە.
دوێنی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبرێژکراو لە گوندی عەلی باجلیەی سەربە گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان تەقیيەوە و بەوھۆیەوە کەسێک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوون.