تەقینەوەکەی بەیرووت ٨٠٪ بەندەرەکەی لەناو بردووە
پەیامی کورد ... تەقینەوەکەی بەیرووت ٨٠٪ بەندەرەکەی لەناو بردووە .
پڕۆفیسۆر " جاسم عجاقە " ئابووریناسی لۆبنانی ، ڕێژەی سەرەتایی زەرەر و زیانەکانی بەندەری بەیرووتی دوای تەقینەوەکەی دوێنێ لێکداوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کارناسە ئابوورییە بە ڕۆژانەمی " النهار " ی لۆبنان ی ڕاگەیاندووە : ٨٠٪ بەندەری بەیرووت وێران بووە . دەرئەنجامی زەرەر و زیانەکانی ڕاستەوخۆ بریتییە لە مەواددی خواردەمەنی و گەنمی ئەنبار کراو لە بەندەرەکە .
ئەو ووتی : پاشهاتەکانی سەرەتایی ئەم تەقینەوەیە ، قورسایی و نەبوونی مەواددی خواردەمەنییە . لە ئەگەری نەبوونی هاوکاری یورمەتی تووشی قەیرانی مەواددی خواردەمەنی دەبین .
عجاقە هەروەها ووتی : زەرەر و زایانە ڕاستەوخۆیەکانی ئەم ڕووداوە نزیکەی ١٠٠ میلیۆن دۆلار ڕەقەم تەخمین کراوە کە ئەمە لە حاڵێکدایە کە پاشهاتەکانی زەرەر و زیانەکانی ناڕەستەوخۆی ئەم ڕووداوە دواتر ئاسکرا دەبێت . کێسەیەک کە لۆبنان دوای ئەم ڕووداوە بەرەوڕووی دەبێتەوە ، شیوازی بەکارهێنانی سەرلە نوێی ئەم بەندەرەیە لە سێبەری کەمبوونی کاڵا و ئەرز دا .