پایتەختی چین دۆخی هۆشداری و مەترسیداری جیددی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... پایتەختی چین دۆخی هۆشداری و مەترسیداری جیددی ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دۆزینەوەی زیاتر لە ١٠٠ حالەتی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە پێکەن ، پایتەختی چین زەنگی هۆشداری و مەترسی جیددی لەم شارەدا بە دەنگ دەرهات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ووتەبێژی شارەوانی پێکەن ئەمڕۆ سێشەممە دۆخی پایتەخت بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر مەترسیدار ڕاگەێندراوە .
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەسی تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە پێکەن پایتەختی چین دۆزراونەتەوە کە ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە دەورانی بڵاوبوونەوەی ڤیرووس لە ڤۆهان ، پێکەن هیچ جۆرە حاڵەتێکی تووشبوونی تێدا بەدی نەکراوە و تۆمار نەکراوە و هەر بۆیە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە زەنگی مەترسی جیددی لەم شارەدا لێبدرێت
ووتەبێژی شارەوانی پێکەن ووتی : پێکەن لە بەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵ کۆرۆنا خەریکی تێپەڕاندنی شۆڕشێکە لەگەڵ کات دا . زیاترین هەوڵی خۆمان بە کار دەهێنین تاکوو لەگەڵ ئەم ڤیرووسەدا بەرەنگار ببینەوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی تەندرووستی لە پێکەن ڕۆژانە زیاتر لە ٩٠ هەزار تاقیکردنەوەی کۆرۆنا لەم شارەدا ئەنجام دەدرێت