TR KU SO
FB X
Cîhan

تەلەفۆنەکەی زەریف داخراوە ... !!!

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2019 16:31

پەیامی کورد  ...  فەلاحەت پیشە : تەلەفۆنەکەی زەریف داخراوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی مەجلیس لە بەدواداچوونی خۆی سەبارەت بە دەست لە کار کشاندنەوەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ووڵات هەواڵیدا .

حشمەتۆڵڵا فەلاحەت پیشە ، بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس بە ئاماژەدان دەست لە کار کشانەوەی زەریف لە وەزارەتی کاروباری دەرەوە ووتی : " لەوەی دەست لە کارکشانەوەی زەریف لە لایەن سەرۆککۆمارەوە قەبووڵ کراوە یا خود نا تاکوو ئێستا بێ ئاگاین . ئەڵبەتە  ئاڵۆزی و ناتەبایی وەزیری کاروباری دەرەوە لەگەڵ هەندێک لە دەوڵەتییەکانی پێشتر هەر هەبووە و پێشتریش هەندێک شت ڕوویدابوو .

لە شەوی ڕابردووەوە چەندین جار هەوڵم داوە بە شیوەی تەلەفۆنی پەیوەندی بە زەریف ەوە بکەم تاکوو قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام تەلەفۆنەکەی خۆی کوژاندووەتەوە ."

Paylas: