TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکێتیی ئەورووپا هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 03 Nisan 2022 22:19

پەیامی کورد... یەکێتیی ئەورووپا هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

یەکێتیی ئەورووپا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند لە ڕووسیا دەکات ئەگەر بەردەوام بێت لە پەیڕەوکردنی سیاسەتەکانی ئێستای لە ئۆکراینا، بەتایبەت بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیییەکانی ناوچەی بوچای لە کیێڤ.

شارل میشیل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆیانە لە تویتەر بڵاو کراونەتەوە و بە شێوەیەکی دڕندانە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی سڤیلی ئۆکراینا دەکرێت قبووڵکراو نین.

ئاماژەی بەوە کرد، «یەکێتیی ئەورووپا ئامادەیە هاوکاریی ئۆکراینا بکات و سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنرێت ئەگەر بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی ئێستای».

هاوکات نالینا بیربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تویتەر ڕایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیییەکانی ناوچەی بوچای لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا قبووڵکراو نییە کە بە شێوەیەکی دڕندانە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی سڤیلی ئۆکراینا دەکرێت و دەبێت سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنرێت.

Paylas: