TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکێتی ئەورووپا: لە پرسی قەرەداغ دەستێوەردانی دەرەکی قەبوڵکراو نیە

Navas Jan
Admin
📅 29 Eylül 2020 03:01

پەیامی کورد ... یەکێتی ئەورووپا: لە پرسی قەرەداغ دەستێوەردانی دەرەکی قەبوڵکراو نیە

 

پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستوەردانی دەرەکی لە کێشەی ناگۆرنۆ و قەرەباغ بەھێچ شێوەیەك قبوڵکراو نیە و و داوا لە ھەموولایەك دەکەین، ھەموو ھەوڵی خۆیان بدەن، بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی شەڕ.

 

ستانۆ داواى لە وەزیرانی دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربابیجانيش كرد، کێشەکانیان بەگوێرەی رێکەوتنەکانی ساڵی ١٩٩٢ی گروپی مینسك چارەسەر بکەن چونکوو شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ھەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ دەرئەنجامی خراپی بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.

 

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە  یەکیتی ئەوروپا داوا لە ھەموو وڵاتان دەکات، ئاگربەست رابگەیەنن. ھەڵوێستی یەکێتی ئەوروپاش بەگشتی روونە: ھیچ جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی قبوڵکراو نیە.

 

Paylas: