Cîhan
یەکێتی ئەورووپا سزای نوێ لە دژی بێلاڕووس پەسەند دەکات
پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا سزای نوێ لە دژی بێلاڕووس پەسەند دەکات
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە کە دیپلۆماتکارانی یەکێتی ئەورووپا سزای نوێیان لە دژی بێلاڕووس پەسەند کردووە.
ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەورووپاوە گوتی کە یەکێتییەکە سزای نوێی لە دژی بێلاڕووس پەسەند کردووە، لەمەڕ پشتگیری ئەو وڵاتە بۆ ڕووسیا لەسەر داگیرکردنی ئۆکراینا.
بەرپرسێکی دیکە گوتی ئەوان دەیانەوێت بە سزا خستنە سەر مینسک ڕێگری لە بازرگانی بێلاڕووس بکەن.
هەروەها سزاکان لە دژی بانکی ناوەندی بێلاڕووس ڕادەگەیەنرێت و پێشبینی دەکرێت بانکەکانی بێلاڕووس لە سیستەمی سویفت SWIFT دەربکرێن.