TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵەیان ناچار بە دانپێدانانی زۆرەمڵێ کردووە

Navas Jan
Admin
📅 16 Şubat 2023 22:20

پەیامی کورد... ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵەیان ناچار بە دانپێدانانی زۆرەمڵێ کردووە

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە، بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە مامۆستا ئیبراهیم نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی گوندی نەنەڵەی سنە، ناوبراویان ناچار بە داوای لێخۆشبوون لە مامۆستایانی ئایینیی سەر بە ڕێژیم کرد.

ڕۆژی هەینی ١٠ی فێبریوەری، گرتە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراو لە مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، کە کەمتر لە خولەکێکە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە لە کاناڵی تێلێگرامیی ئەو مامۆستا کوردە بڵاو بووەتەوە و لەو گرتە ڤیدیۆیەدا، مامۆستا ئیبراهیم داوای لێخۆشبوون لە مامۆستایانی سەر بە ڕێژیم کردووە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو ڤیدیۆیە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە تۆمار کراوە و لە ڕێگای مۆبایلەکەی مامۆستا ئیبراهیمەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستی بەسەردا گیراوە، خستوویانەتە کاناڵەکەیەوە.

مامۆستا ئیبراهیم کەریمی، لە کاتی خۆپیشاندانی گەلانی ئێران ڕوو لە مامۆستایانی سەر بە ڕێژیم وتبووی، بەهۆی وەرگرتنی ٥ میلیۆن تمەن پارە، خۆتان و دینەکەتان مەفرۆشن و لەگەڵ خەڵک بن.

Paylas: