TR KU SO
FB X
Kurdistan

مامۆستایەکی دیکە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 20 Haziran 2022 22:06

پەیامی کورد... مامۆستایەکی دیکە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

ڕەزا تەهماسبی یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە _کەڵاتەرزان کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو ڕایگەیاندووە کە ڕەزا تەهماسبی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە و بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون گەیشتە ١٠ کەس کە پێنج کەسیان ئازاد کراون.

جیا لە ڕەزا تەهماسبی چوار مامۆستای دیکە بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا مورادی، سەلاح حاجی میرزایی، غیاس نیعمەتی و بێهزاد قەوامی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.

Paylas: