TR KU SO
FB X
Kurdistan

مامۆستایەکی دیکە لە سنە دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 22 Haziran 2022 18:03

پەیامی کورد... مامۆستایەکی دیکە لە سنە دەستبەسەر کرا

ئارام ئیبراهیمی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و چالاکی پیشەیی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کاتژمێر ٢: ٣٠ خولەکەی سەرلەبەیانی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوک و دایکی ئارام ئیبراهیمی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

یەکێک لە نزیکانی ئارام ئیبراهیمی لەمبارەوە ڕاگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئارام ئیبراهیمی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و سیستەمی کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئارام ئیبراهیمی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو بارە بێ ئاکام ماوەتەوە.

Paylas: