TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا و ئازەربایجان کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی  "Su-25" ی ئەرمینیا ڕەت دەکەنەوە

سارا
Yazar
📅 29 Eylül 2020 22:00

پەیامی کورد     ...   تورکیا و ئازەربایجان کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی  "Su-25" ی ئەرمینیا ڕەت دەکەنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی  F-16ی تورکی فڕۆکەیەکی ووڵاتەکەیانی لەجۆری "Su-25" خستۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لە دەستداوە.

بەڵام هەر بە پێی ئەم هەواڵە تورکیا و ئازەربایجان کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەری ئەرمەنی جۆری "Su-25" ی لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە بە درۆ خستووەتەوە 

فەخرەدین ئاتوون سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی سەرۆککۆماری تورکیا لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانە لەمبارەیەوە بە تەواوی هەڵەیە .

 وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند، تورکیا بەشداری راستەوخۆی شەڕی نێوان ووڵاتەکەی و ئازەربایجان دەکات و لەدوایین هەنگاویشدا فڕۆکەیەکی  F-16ی تورکی فڕۆکەیەکی ووڵاتەکەیانی لەجۆری "Su-25" خستۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لە دەستداوە.

Paylas: