تورکیا ڕێگری لە ١٢٠ هەزار کۆچبەر کردووە لە سنووری ئێرانەوە بچنە ئەو وڵاتە
پەیامی کورد … تورکیا ڕێگری لە ١٢٠ هەزار کۆچبەر کردووە لە سنووری ئێرانەوە بچنە ئەو وڵاتە
هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەناوچە سنورییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا رێگەیان نەداوە زیاتر لە 100 هەزار كۆچبەر بپەڕنەوە ناو خاكی توركیا.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، لەمساڵدا هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە ناوچە سنورییەكانی پارێزگای وان رێگریان كردوە لە 120 هەزار كۆچبەر كە لەناو خاكی ئێرانەوە بپەڕنەوە بۆ توركیا.
راشگەیەنراوە، كارەكانی ئەو دیوارە ئەمنییەی بەمەبەستی رێگەگرتن لە كۆچی نایاسایی و قاچاخچێتی لەسەر سنوری نێوان توركیاو ئێران دروستكراوە، بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە راگیراوە، تائێستا 40 كیلۆمەتر لەكۆی ئەو 64 كیلۆمەتری تەواو كراوە.
لەوبارەیەشەوە مەهمەت ئەمین پارێزگاری وان رایگەیاندوە: ئەنجامە ئەرێنییەكانی ئەو رێوشوێنانە دەركەوتون كە لەسەر سنور گرتویانەتەبەرو لە یەك ساڵدا رێگری لە 120 هەزار كۆچبەر كراوە لە ئێرانەوە بپەڕنەوە بۆ ناو خاكی توركیا.