TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا/ ٥٦ کۆچەری نایاسایی ڕزگار کران

Navas Jan
Admin
📅 12 Şubat 2022 16:31

پەیامی کورد... تورکیا/٥٦ کۆچەری نایاسایی ڕزگار کران

فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا ئاشکرای کرد، ٤٦ کۆچەری نایاسایی لە دەریای ئیجە ڕزگار کراون.

فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دوای گەیشتنی زانیاریی لەسەر بوونی کۆچەری نایاسایی لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی بۆدرووم لە دەریای ئیجە، تیمەکان ئاراستەی ئەو ناوچانە کران.

ئەوەش هاتووە، توانیویانە ٤٦ کۆچەری نایاسایی کە لەسەر دوو بەلەمدا بوون و لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچار کرابوون ڕوو بکەنە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا و بزوێنەری یەکێک لە بەلەمەکان لە کار کەوتبوو ڕابکێشنە سەر وشکانی و ڕزگاریان بکەن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان و پشکنینی تەندروستی بۆیان، کۆچەرە نایاسایییەکان ڕادەستی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران کران.

Paylas: