TR KU SO
FB X
Cîhan

زێلێنسکی: ڕووسیا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی خۆرهەڵات و باشووری ئۆکراینا دەدات

Navas Jan
Admin
📅 03 Nisan 2022 17:54

پەیامی کورد.... زێلێنسکی: ڕووسیا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی خۆرهەڵات و باشووری ئۆکراینا دەدات

ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت، ڕووسیا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی خۆرهەڵات و باشووری وڵات دەدات، هەوڵیش دەدەن توانا بەرگرییەکانیان لە هەرێمی دۆنباس بەهێز دەکەن.

ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا لە کیێڤی پایتەختەوە ڕایگەیاند، سوپاکەیان بەردەوامە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شار و شارۆچکەکان لە ناوچەکانی کیێڤ و چەرنیهیڤ و بەرگرییەکانیشیان لە خۆرهەڵاتی ئۆکراینا و هەرێمی دۆنباس بەهێز دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووسیا هەوڵ دەدات خۆرهەڵات و باشووری ئۆکراینا کۆنترۆڵ بکات.

بە فەرمانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراینا دەستیپێکرد، تا ئێستا هەزاران هاووڵاتی ئۆکراینا بەهۆی مووشەکبارانی سوپای ڕووسیان کوژراون. هەروەها ئۆکراینییەکانیش دەڵێن، زیاتر لە ١٦ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و "زیانی گەورەمان بە هێزە شەڕکەرەکانیان گەیاندووە."

Paylas: