Cîhan
زەریف بە فەرمی سەردانی بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریای کرد
پەیامی کورد ... جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا، سەردانێکی فەرمی بۆ شام بەجێ گەیاند.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئیرنا-ـی ئێرانی ڕاگەیندراوە، “لەسەر بانگەشەی بەشار ئەسەر، جەواد زەریف سەردانێکی فەرمی بۆ شام ئەنجامدا. هاوکات لە فڕۆکەخانەی شام لەلایەن فەیسەڵ مێقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی رژێمەوە پێشوازی لێکرا”.