TR KU SO
FB X
Cîhan

زۆر گرینگ : قاسم سلێمانی ئەبوبەکر بەغدادى دەفڕێنێت

سارا
Yazar
📅 29 Mayıs 2018 01:27

بە پێى هەواڵ و زانیارییەکان دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا لە " پەیامی کورد "یش بڵاوکرایەوە کە کەسێک کە گومانی زۆر دەکرێت ئەبووبەکر بەغدادى خەلیفەى گرووپى تیرۆریستى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام کە بە داعش ناسراوە بێت کە کەوتوەتە دەستی شەڕڤانانی پەیەدە و سوپای سووریا و لە بن چاودێرییەکی چڕ دایە بەڵام دوای ئەم هەواڵانە ئێستا ، ئەبوبەکر بەغدادى ، لە لایەن عەسائیبی ئەهلى حەقى عێراقەوە بە ڕابەرایەتى قەیس خەز عەلى کە لە ژێر فەرمان و دەسەڵاتى " قاسم سولەیمانى " فەرماندەى سوپاى قودسى ئێرانیدایە، لە مانگى جۆزەردانى ٢٠١٨ براوەتە ئێران و لەوێشەوە گوازراوەتەوە بۆ سنوورى ئەفغانستان و پاکستان، ناوچەى ژێر دەسەڵاتى میلیشیا توندئاژۆکانى دژ بە دەوڵەتى ئەفغانستان.

سیخوڕە ڕۆژئاواییەکان لە بەغدا، چەکدارەکانى ئەهلى حەقیان خستووەتە بن چاودێرییەوە کە کەسێکیان بە ڕێوشوێنێکى ئەمنى زۆر توندوتۆڵ و تایبەت لە سنوورى مەنزەرییە گواستووەتەوە بۆ سنوورى ئێران و لەوێشەوە پاش سێ جار گۆڕینى ئۆتۆمبێلەکەیان، چوونەتە زاهیدان و دواتر بۆ سنوورى ئەفغانستان و پاکستان.

بە پێى زانیارییەکانى ئەم ڕاپۆرتە، پاش دزە پێکردنی هەواڵى ئەم کردە نهێنییەى گرووپەکەى سەر بە سوپاى قودس، بەرپرسێکى باڵاى کۆمارى ئیسلامى بە بەرپرسانى پاکستانى گوتووە "ئەوان ئاگادارى ئەوەن کە ئەبووبەکر بەغدادى گەیشتووەتە ئەفغانستان" و بانگەشەى ئەوەیان کردووە کە ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانى دژ بە داعش ئەبووبەکر بەغدادیان گواستووەتەوە بۆ ئەفغانستان بۆ ئەوەى دۆخى پاکستان و ئێران هاوشێوەى سووریا و لیبیا لێ بکەن.

ئاژانسى هەواڵدەرى ئێکس پرێس تریبونی پاکستانی، ئەوەى پشتڕاستى کردووەتەوە کە "بەرپرسێکى کۆمارى ئیسلامى ئێران هۆشدارى داوەتە ئەشرەف ئەوساف عەلى دادوەرى گشتیى پاکستان کە خەلیفەکەى داعش چووەتە نێو خاکى وڵاتەکەیانەوە".

لە کاتێکدا کە کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕووبەڕووى قەیرانى مەشرووعیەتی نێوخۆیى ئێران بووەتەوە، هەوڵدان بۆ بەهێزکردنى داعش لە دەروروبەرى سنوورەکانى خۆى، دەتوانێت بیانوویەکى باش بێت بۆ سەرکوتى نێوخۆیی و دروستکردنى فەزاى ئەمنى و میلیتاریزەکردن لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە

Paylas: