Cîhan
زیاتر لە ٥٠ کەس بە هۆی لافاوەوە لە ئەندۆنێزیا بوونە قوربانی
پەیامی کورد ... بە هۆی هەستانی لافاو لە ئەندۆنێزیا لانی کەم ۵۰ کەس گیانیان لە دەستدا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە هەواڵنێریی فەڕەنسا، هەستانی لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەندۆنێزیا لانیکەم ۵۰ کەسی کوشت و دەیان کەس بریندار و شوێن بزرن.
بەرپرسانی ناوچەیی ئەندۆنێزیا بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: ڕەنگە ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە زیاتریش بێتەوە.
ئامارە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا ۱۵ کەس شوێن بزرن و ۷۰ کەسیش برینداران و سەدان ماڵ و بینا داڕماون.