TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بەحرەین، کوەیت و ئوردنی کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 11 Haziran 2026 06:31

PeyamaKurd - ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بەحرەین، کوەیت و ئوردنی کرد
 

ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی کرد کە لە ڕێگەی مووشەک و درۆنەوە بەحرەین، کوەیت و ئوردنیان کردبووە ئامانج.

چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم هێرشە تیرۆریستییانە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەری ئەم سێ ووڵاتەن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرییان.

وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی تەواوی ئیماراتی بۆ بەحرەین، کوەیت و ئوردن دەربڕی و پشتگیری ووڵاتەکەشی بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دووپات کردەوە کە دەبنە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان.
بەرەبەیانی چوارشەممە، هەریەکە لە ووڵاتانی ئوردن، کوەیت و بەحرەین کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە؛ لە کاتێک دا ئوردن چەند مووشەکێکی ئێرانی تێکشکاند، کوەیت و بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدا و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانییان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەردا چالاک کرد
 

Paylas: