Cîhan
بوومەلەرزەیەکی ٣.١ پلەی ڕیشتەر قەسر شیرینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند
PeyamaKurd - بوومەلەرزەیەکی ٣.١ پلەی ڕیشتەر قەسر شیرینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند
بەرەبەیانی هەینی ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.١ پلەی ڕێشتەر شارستانی قەسری شیرینی لە پارێزگای کرماشان هەژاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی بوومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 5:29 خولەکی سەرلەبەیانی هەینی لە سنووری ئێران و عێراق ڕووی داوە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٦ کیلۆمەتر لە قەسری شیرین و ٣٣ کیلۆمەتر لە سەرپێڵ زەھاو و ٤٨ کیلۆمەتر لە ئەزگەلە ڕاگەێندراوە.