جەی دی ڤەنس : دانووستاندنی ٦٠ ڕۆژەی ئەمریکا و ئێران دەستی پێکرد
PeyamaKurd - جەی دی ڤەنس : دانووستاندنی ٦٠ ڕۆژەی ئەمریکا و ئێران دەستی پێکرد
جێگری ترامپ ڕایگەیاند، پێنجشەممە ماوەی ٦٠ ڕۆژ بۆ دانووستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستی پێکرد، بەڵام ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا ڕۆژێک پێشتر چووەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥، جەی دی ڤەنس، جێگری ترامپ بە ڕۆژنامەوانانی ووت : "دەتوانم بڵێم ماوەی ٦٠ ڕۆژەکە بە فەرمی
دەستی پێکرد،" و ئاماژەی بەوەش دا کە "ڕێککەوتنەکە دوێنێ دەستی پێکرد."
ڤەنس دەشڵێت، لەگەڵ دەست پێکردنی ڕێککەوتنەکە، لانیکەم ١٢ کەشتی نەوت هەڵگر بە تەنگەی هورموزدا تێپەڕبوون کە ١٢.٥ ملیۆن بەرمیل نەوتیان گواستووەتەوە." هاوکات باسی لەوەش کرد کە "سەرکردەکانی ئێران لە ئەمریکا تێدەگەن و ڕەفتارەکانیان دەگۆڕن."
ھەروەھا ووتی; ئێرانییەکان با دڵنیابن کە سەنتێکیش لە ئەمریکا وەرناگرن بە هیچ جۆرێک، بەڵام ئەگەر بیانەوێت سوودمەند بن لە بڕگەکانی ڕێككەوتنەکە، دەبێت ڕەفتاری خۆیان بگۆڕن.