Cîhan
جەی دی ڤەنس : "زۆر هیوادارم" کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێککەوتنێک ڕازی بێت
PeyamaKurd - جەی دی ڤەنس : "زۆر هیوادارم" کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێککەوتنێک ڕازی بێت
جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیووز، ڕایگەیاند "زۆر هیوادارە" کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێککەوتنێک ڕازی بێت کە پابەندبوون بە پەرەپێنەدان بە چەکی ئەتۆمی لەخۆ بگرێت و بەڵێن بدات هەوڵی بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی نادات.
ڤەنس ووتی پرسی قورستر ئەوەیە ئایا تاران ڕازی دەبێت بە "جۆرێک میکانیزمی جێ بەجێ کردن" و "میکانیزمی چاودێری" کە بە ووتەی ئەو دڵنیایی دەداتە واشینتۆن کۆماری ئیسلامی لە داهاتوودا ڕێککەوتنەکە پێشێل ناکات.