TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو مێرمنداڵی کورد دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە ئازاد کران

Navas Jan
Admin
📅 10 Nisan 2022 18:35

پەیامی کورد... دوو مێرمنداڵی کورد دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە ئازاد کران

دوو کچی مێرمنداڵی خەڵکی مەهاباد کە حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر ئازاد کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کچی مێرمنداڵی خەڵکی گوندی «کۆسە کەرێز» ی شاری مەهاباد بە ناوەکانی پەریسا سپاهی تەمەن ١٧ ساڵ و کەویار ئەلیاسی تەمەن ١٨ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کچە مێرمنداڵە لە کاتی دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە سەختی ئەشکەنجە کراون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراون.

پەریسا سپاهی و کەویار ئەلیاسی دوای ئازاد کرانیش دووجار بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەم دوو مێرمنداڵە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٣ی ئەپریلی ٢٠٢٢) لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی عیرفان زولفی نیا ١٨ ساڵە و خەڵکی سەقز، یووسف حەشرەتی ٢٢ ساڵە و مەنسوور کانی ڕەشی ٣٢ ساڵە خەڵکی پیرانشار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرابوون.

Paylas: