Cîhan
حووسییەکانی یەمەن هێرشێکی مووشەکییان کردە سەر ناوچەی یافا لە ئیسرائیل
PeyamaKurd - حووسییەکانی یەمەن هێرشێکی مووشەکییان کردە سەر ناوچەی یافا لە ئیسرائیل
گەمارۆیەکی تووندی دەریایی بەسەر سەرجەم کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە دەریای سوور سەپێندرا.
یەحیا سەریع ووتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ ووڵامدانەوەی لێدانەکانی سەر لوبنان و غەززە و ئێران ە.
هێزەکانی یەمەن هۆشداری دەدەن هەر جووڵەیەکی کەشتییە ئیسرائیلییەکان دەبێتە ئامانج.
ھەروەھا ڕایانگەیاند، هێرش و کردەوە سەربازییەکانی یەمەن تاوەکوو ڕاگرتنی گەمارۆوەکان بەردەوام دەبن و لە داهاتووش دا بەهێزتر دەبن.