TR KU SO
FB X
Cîhan

واڵتز : ترامپ دەرفەت دەدات بە دیپلۆماسی، بەڵام سەبری سەرۆک هەمیشەیی نییە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 29 Haziran 2026 05:25

PeyamaKurd - واڵتز : ترامپ دەرفەت دەدات بە دیپلۆماسی، بەڵام سەبری سەرۆک هەمیشەیی نییە

مایک واڵتز لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ فۆکس نیووز ڕۆژی یەکشەممە ووتی "ئەگەر ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە کەشتییە نێودەوڵەتییەکان بکات لە تەنگەی هورموز، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی سەربازی ئێران."

ووتیشی "ئەگەر ڕژێمی ئێران بۆ ساتێک بیر لەوە بکاتەوە کە سەرۆکی ئەمریکا دادەنیشێت و هیچ ناکات لەکاتێک دا بەردەوامن لە هێرش کردنە سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان و بنکەکانی ئێمە، ئەوە هەڵە دەکەن و لە چەند شەوی ڕابردوودا ئەوەیان بە ڕوونی بینیوە."

ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر پێویست بکات ئەمریکا لەڕووی سەربازییەوە بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی ژێرخانی سەربازی و هەروەها ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی کۆنترۆڵی ڕێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتی بکەن.

واڵتز هەروەها ووتی "دانووستانە تەکنیکییەکانی نێوان واشینتۆن و تاران هێشتا بەردەوامن"، ئاماژەی بەوەش کرد کە ترامپ "هەمیشە دەرفەت بە دیپلۆماسی دەدات"، بەڵام "سەبر و ئارامی سەرۆک هەمیشەیی نییە."

Paylas: