وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : شاندی ئێران گەیشتە پاکستان
PeyamaKurd - وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : شاندی ئێران گەیشتە پاکستان
بەرەبەیانی هەینی، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ"ـی ئەمریکی، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد، شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی دەست پێکردنی دانووستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا گەیشتوونە ئیسلام ئابادی پاكستان.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە شاندەکەی ئێران لە لایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئەمە لە كاتێك دایە كە ئاژانسی فارس نیووز بڵاویكردۆته‌وه كه هه‌واڵی گه‌یشتنی تیمی دانووستكاری ووڵاته‌كه‌یان بۆ ئیسلام ئاباد ڕاست نییه و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێران به ڕه‌سمی به لایه‌نی پاكستانی ڕاگەیاندووە، تا ئه‌و كاته‌ی ئاگربه‌ست له لوبنان نه‌یه‌ته‌دی، تاران هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ئاماده‌بوون له دانووستانه‌كانی ئاشتی له ئیسلام ئاباد له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی نابێت.