Cîhan
ڕاگەێندراوی ژمارە ١٥ی سوپای پاسداران؛ هێرشی یەکگرتوو بۆ سەر بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێت
PeyamaKurd - ڕاگەێندراوی ژمارە ١٥ی سوپای پاسداران؛ هێرشی یەکگرتوو بۆ سەر بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێت
دوابەدوای هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر کەنارئاوەکانی باشووری ئێران و شارەکانی ئێران، هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە شەپۆلی هەشتەمی ئۆپراسیۆنی نەسری دوو، بە ناوی کۆدی “یا زەینەب ئەلکوبرا (س)” ئۆپراسیۆنێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئەنجام دا.
لەم ئۆپراسیۆنەدا سیستەمی ڕاداری ئاگادارکردنەوەی پێش وەختەی سی ڕام لە بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێت کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا تێیدا کۆکرابوونەوە، کرایە ئامانج.
هەروەها سوپای پاسداران بە خەڵکی کووەیتی ڕاگەیاند کە ئەمریکا خاکی ووڵاتەکەی بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئێران و داوای لێکردن ڕووبەڕووی بوونی هێزی دەست درێژکار لە ووڵاتەکەیان ببنەوە.