TR KU SO
FB X
Kurdistan

250 هەزار سەرباز، ئاسایشی بنكەكانی دەنگدان لە عێراق دەپارێزن

Navas Jan
Admin
📅 04 Ekim 2021 12:40

پەیامی کورد … 250 هەزار سەرباز، ئاسایشی بنكەكانی دەنگدان لە عێراق دەپارێزن

بڕیارە لە هەفتەی ئاییندە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستە هێزەكانی ئاسایش و سوپا خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

فەریق روكن (عەبدولئەمیر شەمەری) سەرۆكی لێژنەی ئاسایشی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بۆ رۆژنامەنووسان وتی، بۆ پارێزگاری كردن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی هێمن و دوور لەهەر گرفتێك، (250) هەزار كەس لە هێزەكانی ئاسایش و سوپا خراونەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

ناوبراو باسی لەوەشكردووە، ئەو (250) هەزار سەربازو ئاساییشە بەرگری دەكەن لە (8273) بنكەی دەنگدان لە (18) پارێزگای عێراق.

هەروەها شەمەری كە وەك سەرۆكی ئاسایشی هەڵبژاردنەكانە وتیشی، لە (5) ی ئەم مانگەوە واتە سبەینێوە سندوقەكانی دەنگدان دەبرێنە نێو بنكەكانی دەنگدان و هێزەكانی سوپاو ئاسایشیش لەنزیك بنكەكانی دەنگدان و شوێنە گشتییەكان بڵاوەیان پێدەكرێت.

Paylas: