TR KU SO
FB X
Kurdistan

دهۆک؛ له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

Arsalan
Editor
📅 28 Şubat 2024 15:01
 بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ، پێنج کەس لە سەر ڕێگەی قەزای بەردەڕەش گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شوباتی 2024، ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆپترایەکی تایبەت و تانکەرێک ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕووداوەکە لە سەر ڕێگەی سەرەکی بەردەڕەش - کەلەک ڕوویداوە و بە هۆیەوە پێنج کەس کە سێ ژن و منداڵێک و پیاوێکن، گیانیان لەدەستداوە.
Paylas: