TR KU SO
FB X
Cîhan

لوبنان.. له‌ بۆردومانێكی ئیسرائیلدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی

Arsalan
Editor
📅 23 Mayıs 2024 13:26

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی 5ی 2024، میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ بۆردومانێكی ئیسرائیلدا له‌ باشووری لوبنان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئاشكرا كراوه‌، له‌ ڕێگه‌ی كه‌فردجال- نه‌بتییه‌ له‌ باشووری لوبنان، ئیسرائیل به‌ درۆن ئۆتۆمبێلێكی كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و سێ قوتابی كه‌ به‌ره‌و قوتابخانه‌ ده‌چوون بریندار بوون.

هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ له‌ كاتی بۆردومانه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئاگری تێبه‌ربوو و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ و گواستنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌.

Paylas: