TR KU SO
FB X
Kurdistan

عەلی عەونی: ئامانجی گۆڕان و کۆمەڵ تێکدانی ئارامیی هەولێرە

📅 26 Mart 2018 14:29

عەلی عەونی ڕایگەیاند، ئامانجی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پشێوی نانەوە لە هەولێر، تێکدانی ئارامیی هەولێرە.

 

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕاگەیاند: "من دەزانم خەڵکی کوردستان لەوە تێگەیشتوون کە ئەو برادەرانە لەسەرەتای ھەموو ئەو فەوزایانە لە ژێر پەردەی بەرگریکردن لە مافی خەڵک و مووچە و ژیانی خەڵک، خەریکی ڕیکلامکردن و خۆ دەرخستنن، ئەگینا ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە لە فراکسیۆنی گۆران و کۆمەڵ و بەشێکی یەکێتییەکانیش لە پێشی ئەو خۆپیشاندانانە چی دەکەن؟، دەبوو ئەوانە لە پەرلەمان ئەو شەڕە بکەن".

عەلی عەونی دەڵێت ئەو حزبانە ”ئەوەی ویستیان لە سلێمانی کردیان“، ئێستاش ”چاویان بەرایی نادات لە ھەولێر ئاسایش بەرقەرار بێت“. بۆیە پرسیاری ئەوەی کرد: ”ئەو فەوزایەی لە سلێمانی ھەیە، زۆر باشە؟ بەنیازن لە ھەولێریش (بی ئێمی) ڕەش بێننە ناو شەقامەکان و ئەمنییەتی شار تێکبدەن؟“. دووپاتیشی کردەوە: ”گۆڕان و کۆمەڵ و بەشێکی یەکێتی تەریق دەبنەوە کە دەبینن ھەولێر ئارامە، بۆیە دژی پارتی و خەڵکی ھەولێر قسە دەکەن و پێیان دەڵێن (دەترسن) و تانە دەدە“.

ئەو سەرکردەیەی پارتی بەپێویستی دەزانێت، خۆپیشاندانەکانی کوردستان بەرامبەر حکوومەتی عێراق بێت، چونکە بەغدا مافی خەڵکی کوردستانی پێشێل کردووە و قووتی خەڵکی بڕێوە، نەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 

Paylas: