TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە بەشداری ٢٦٢٥ سەرباز بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپراسیۆن لە دژی پەکەکە لە باکووری کوردستان ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 08 Kasım 2019 15:58

پەیامی کورد   ...   بە بەشداری ٢٦٢٥ سەربازی تورکی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی ئەو ووڵاتە ئۆپراسیۆن لە دژی پەکەکە لە باکووری کوردستان ڕاگەێندرا .

 ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا دژ بە گەریلاكانی پەکەکە لە سێ شاری باكووری كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، كە بەبەشداری 2625 سەرباز و 179 تیمەوە، ئۆپراسیۆنێكی لە دژی گەریلاكانی پەکەکە لە چیاكانی دیاربەكر و مووش و بینگۆل ئەنجام دەدات.

دەستپێكردنی ئەم ئۆپراسیۆنەی توركیا لە باكووری كوردستان لە كاتێكدایە، كە توركیا بە دو رێكەوتنی جیاواز لەگەڵ رووسیا و ئەمریكا، بەبیانووی پاراستنی ناوچە سنوورییەكانی لە باشووری ووڵاتەكەی و باكووری سووریا، هێزەكانی هەسەدەی ناچاركرد بە قووڵایی 32 كیلۆمەتر لە ناوچە سنووریەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا بكشێنەوە.

Paylas: