TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە درۆن بنکە و بارەگاکانی دیموکرات لە باڵەکایەتی كرایە ئامانج

Navas Jan
Admin
📅 27 Eylül 2022 18:54

پەیامی کورد... بە درۆن بنکە و بارەگاکانی دیموکرات لە باڵەکایەتی كرایە ئامانج


سوپای پاسداران جارێكی بە درۆن بنکە و بارەگاکانی دیموکراتی لە باڵەکایەتی بۆردوومانکردەوە.

شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە میدیای یەكێتی راگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 8:45 کۆماری ئیسلامی ئێران بە درۆن بنکە و بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگەی دیموکراتی لە دەوروبەری گوندی مێرگەی سەربە قەزای چۆمان بۆردوومانکرد..

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆردوومانەکە لەرێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە و زانیاریە سەرەتاییەکان ئەوەن کە ھیچ زیانێکی گیانی نەبوە و تەنھا پوش و پاوان و دارستانی سنورەکە بەھۆی بۆردومانەکەوە ئاگری گرتوە و لە ھەوڵ دان لە رێگەی تیمەکانیان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن.

جێی باسە، ماوەی چوار ڕۆژە ناوچە سنوریەکانی باڵەکایەیی و برادۆست لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆردومان و تۆپباران دەکرێن.

Paylas: