TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی شنگالەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون

Navas Jan
Admin
📅 03 Mayıs 2022 17:44

پەیامی کورد... بەهۆی ئاڵۆزییەکانی شنگالەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی شنگالەوە بەرپرسێکی پارێزگای دهۆک ئاشکرای دەکات، زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی ئاوارە بوون.

ماجد سەید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندوە، بەهۆی شەڕی نێوان سوپای عێراق و ئەو چەکدارانەی لە شنگال هەن زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتی دانیشتووی قەزاکە ئاوارەبوون و ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە.

جێگری پارێزگاری دهۆک ڕاشیگەیاندوە، ئیدارەی پارێزگاکەیان بۆ ئەو مەبەستە هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ دابینکردنی شوێن بۆ ئاوارەکان تا هەموویان لەناو کەمپێکدا نیشتەجێ بکرێن.

Paylas: