بەپەلە : عەلی باپیر یش هاوخەباتی خیانەتکارانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بووە
چاودێڕێكی سیاسی:عهلی باپیر خهلاتی خیانهت كاران دهكات له16ـی ئۆكتۆبهر لهئیسهش هاوبهشیانه و دهنگی نهبراوه
توێژەرێکی بواری ئیسلامی سیاسی، ڕەخنە لە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە کاتێکدا بەرامبەر بە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خەڵات بە سەرانی گرووپەکە دەبەخشی، کەچی بەرامبەر ساختەکارییەکانی ئەو حزبەی کە هەمان گرووپی تێدایە، ناڕەزایی دەردەبڕێت.
چەند ڕۆژێک پاش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ژمارەیەک وێنەی عەلی باپیر بڵاو کرایەوە کە تێیدا کتێبێک (کە پێشبینی دەکرێ قورئانی پیرۆز بێت) وەک دیاری بە پاڤێڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی، سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەبەخشێت، وەک ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ پشتیوانیکردن لەو خیانەتەی کراوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا پاش ئەوەی گومانی بوونی ساختەکارییەکی گەورە لە بەرامبەر لیستەکەی عەلی باپیر و سەرجەم لیستەکانی دیکە جگە لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێ، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ناڕەزایی دەردەبڕێ.
لەمبارەیەوە سۆران سێوکانی، شارەزای بواری ئیسلامی سیاسی ڕایگەیاند: ”وادیارە لاھوور جەنگی، حوسەینی کوڕی عەلییە وا خاکییە کە عەلی باپیر بەو سەردانەواندنەوە دیاری پێشکەش دەکات“.
ئەو شارەزایە نایشارێتەوە کە هەمان دیاری بە پاڤێڵ تاڵەبانیش دراوە. دەشپرسێت: ”ئایا مامۆستا عەلی باپیر خەڵاتی ئەو خیانەتەیان دەکات؟ یان دەستێک بەرۆکی گرتووە؟ لەبەر ئەوەی کە دەنگی بە (بەڵێ) داوە، یان فەرمانی بە تاعەتی ئاغاکانی پێ کراوە؟“.
لەبارەی ناڕەزاییەکانی کۆمەڵ بۆ کەمبوونەوەی دەنگەکانی، سێوکانی گوت: ”پێموانییە کۆمەڵ دەنگەکانی بەھۆی ساختەکارییەوە کەمی کردبێ، بەڵکوو ئێستا کۆمەڵ کورسییەکی زیادی کردووە، یان وەک خۆی دەمێنێتەوە، ھۆکاری ھاوارکردنیشی ئەوەیە کە نەڵێن ئەویش بەشدارە لە ساختەکارییەکان، ھەرچەند ئەوان و گۆڕانیش لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بەشداربوون، بەڵام بێگومان تا یەکیتی وەستابێت، ئەوان لە ڕیزی دواوە حیساب دەکرێن“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ئێستا گۆڕان پەشیمانە لەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا، بێدەنگ بووە، ”ئێستاش ناوێرێت باسی بکات، چونکە کەس باوەڕیان پێ ناکات“.