Kurdistan
بەپەلە ... هێزەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شەنگال جێگیر کران
قائممقامی ناوچەی شەنگال مەهما خەلیل ڕایگەیاند : ئەرتەشی عێراق لەو هەرێمە دەرچووە و هێزەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لە ناوچەی شەنگال جێگیر بوونە و ئەرتەشی عێراقیش ئەم هەواڵەی پشتراست کردوەتەوە .
فەرمانداری ئەرتەشی عێراق سەدۆ ئەحمەد سەبارەت بەم مژارە ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە و ووتی ئەرتەشی عیراق لە شەنگال دەرکەوت و گرینگترین شتەکانی لەوێ بۆ حەشدی شەعبی بەجێ هێشت .
ووتەبێژی عەشیرەتی ئەو عەرەبانەی لە مووسڵ مۆلازیم ئەحمەد – ئەل هۆوییەت ش ووتی : لە بەر داواکاری ئێران ئەرتەشی عێراق لە شەنگال دەرچووە . هەروەها هۆوییەت ووتی چەند ڕۆژێک بوو کە پێواژووی ڕێکخستنی ئەرتەشی عێراق دەستی پێکردبوو .