Kurdistan
بەپەلە ... وەزارەتی ئابووری و دارایی ڕاگەیندراوێکی بۆ مووچەخۆران بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە، مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ، مووچەخۆران لەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ھەرچەندە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو، ١٨ و ١٩ی ٨ی ٢٠١٨، لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ”دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن“.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە بەردەوامی دەوامکردنی ئەو بانکانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکوو ”سەرجەم مووچەخۆران بۆ جەژنی پیرۆزی قوربان، مووچە وەربگرن“.