TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... پارێزگاری کەرکووک بۆ جاری سێهەم لە تاوانی دزیکردن ڕزگاری دەبێت

سارا
Yazar
📅 18 Haziran 2019 00:38

پەیامی کورد   ...    پارێزگاری نافەرمی کەرکووک بۆ جاری سێهەم لە تاوانی دزیکردن ڕزگاری دەبێت .

ئەمە بۆ جاری سێهەمە  فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەردەچێت، بەڵام ھێشتا دەستگیر نەکراوە. بەرپرسێکی پارتییش دەڵێ، ھەرجارێک فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت، دەچێتە بەغدا و چاوپۆشی لە دەستگیرکردنەکەی دەکرێت.

عەدنان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک _ گەرمیان، ڕایگەیاند: "بۆ جاری سێهەمە فەرمانی دەستگیرکردن لەسەر گەندەڵی و بەھەدەردانی مۆڵکی گشتی لە لایەن دادگای کەرکووک و نەزاھەی کەرکووکەوە بۆ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک کە بەوەکالەتە، دەردەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە و لە ترسی دەستگیرکردن لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە ڕۆیشتووە بۆ بەغدا."

عەدنان کەرکووکی گوتیشی: "ھەرجارێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربچێت، سەردانی بەغدا دەکات و لەوێ چاوپۆشی لێ دەکرێت و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکرێت و فەرمانی گرتنەکەی ھەڵدەوەشێتەوە."

Paylas: