بەپەلە ... هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڕیاری دەرچوونی یەکجاری حەشدی شەعبی دەرکرد لە کەرکووک و سەڵاحەدین
بە پێی بڕیارێک لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، دەبێ حەشدی شەعبی بەزووترین کات لەناوچەکانی کەرکووک و سەڵاحەدین بکشێنەوە.
بڕیاری سڕکردنی حەشدی شەعبیدا بەیەکجاری لەدوو پارێزگای گرینگ وەکو کەرکووک و تکریت لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیەکجاری و بەگشتی لەناوچە کێشە لەسەرەکانی دەستووری عێراق بۆ ئەم بابەتەش حکومەتی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە پارێزگای کەرکووک تایبەتمەندی خۆی هەیە و فرە پێکهاتەیە لەکورد و تورکمان و عەرەبی سوننە ، هەروەها پارێزگای سەڵاحەدینیش پارێزگایەکی بە زۆرینە سوننە نشینە دانیشتوانەکەی و دەبێ ئەوناوچانە چۆڵ بکرێت لەحەشدی شەعبی بەیەکجاری .
هەروەها هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە بەتایبەتی هێزەکانی ئەوکەسانەی داواکراون و خراونەتە لیستی تیرۆرەوە دەبێ بکشێنەوە بەزووترین کات لەناوچەکانی کەرکووک و تکریت خۆیان و هێزەکانیان لەوانەش " ئەبو مەهدی مۆهندێس " جێگری گشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، بەرپرسی عەسائیب ئەهلی حەق " قەیس خەزعەلی " و هەروەها بەرپرسی بزوتنەوەی نوجەبا " ئەکرەم کەعبی " ئەمانە تێوەگلاون و خراونەتە لیستی ڕەشەوە .