TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ئاسایشی هەولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 17 Temmuz 2019 20:37

پەیامی کورد    ....     ئاسایشی هه‌ولێر له‌ باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ چێشتخانه‌یه‌كی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌‌:

ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسووڵخانەی تورکیا و هاووڵاتییەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.

ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەس وکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

17/7/2019

Paylas: