TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران بە هەڵە تۆپی ڕووسیان بە دژی یەک بە کار هێناوە

سارا
Yazar
📅 09 Ağustos 2018 16:48

لەکاتی تێکهەڵچوونی شەوی ڕابردووی نزیک شاری سنە و تۆپبارانی کوێستانەکانی گوندی نەوەڕە، چەند ئەندامی ئەرتەشی ئێران ڕوانەی نەخۆشخانە کراون.

 بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ،  ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە " ٧ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ " ، لە نزیک گوندی نەوەڕەی شاری سنە تێکهەڵچوونی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە و دواتر تۆپخانەکانی سوپای پاسداران شوێنی شەڕەکەیان تۆپباران کرد.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پادگانی لەشکری ٢٨ی شاری سنە، بە هۆی ناشارەزابوونی ئەندامانی سوپای پاسداران لە کار کردن بە تۆپی ڕووسی " ١٠٧ی ڕوسی " ، هێندێک لە گولە تۆپەکان لە بورجەکێکی ئەرتەشیان داوە و لەئاکامدا ٤ کادر و سەربازی ئەرتەش بریندار بوون و دواتر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە .

هەروەها ڕاگەیندراوە کە یەکێک لە ئەندامانی ئەرتەش بەناوی "داریوش فەدایی" کە خەلکی گوندی سەرهۆیەی شاری سنەیە دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە لەشەوی ڕابردووە کێشەی جیددی کەوووەتە نێوان سوپا و ئەرتەش و بەرپرسەکانیشان لەگەڵ یەک بووە بە دەمەقاڵێ و نێوان ناخۆشیان.

ئەو سەرچاوە وتیشی کە دوای چالاکییەکانی ئەم دواییانەی هێزە کوردستانییەکان، پادگانی سوپای سنە بە چەکی پێشکەوتووی ڕووسی پڕ چەک کراوە.

Paylas: