Kurdistan
بەندکراوێکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا
پەیامی کورد … بەندکراوێکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا
سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست سزای سێداروی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٥ی دێسامبری ٢٠٢١)، سزای سێدارەی عەلی ڕەزا مورادی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕاگەیاند: “عەلی ڕەزا مورادی ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو”.